کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

هەڵبژاردنی شاری سنە وەک پایتەختی نەورۆزی ئێران

هەڵبژاردنی شاری سنە وەک پایتەختی نەورۆزی ئێران 2

ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووریئوستانی سنە ڕایگەیاند، ئوستانی سنە وەک پایتەختی نەورۆزی ئێران هەڵبژێردراوەو لە ڕۆژانی نەورۆزدا کارناواڵێکی کولتووری پێکهاتوو له ٨٥ میوان لە گەلانی جیاوازی ئێران دێنەشاری سنە و بەرنامەیەکی تایبەت بە ڕۆژی نەورۆز بەڕێوە دەبەن.

“یەعقووب گەوێڵییان” بەڕێوبەری گشتی میراتی کولتووری لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە کە کولتوور و فەرهەنگی دەوڵەمەندی گەلی کورد بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەمئوستانە وەک پایتەختی نەورۆزی ئێران بناسرێ و شانازیەکی دیکە بۆ ئەو ئوستانە تۆمار بکرێت و هاوکات کولتووری کوردستان زیاتر بە هەموو جیهان بناسێندرێت.