کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەکانی بۆ سەر بنەماڵەی یەکێک لە شایەتەکانی دادگای خەڵکیی خەزەڵوەر

هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەکانی بۆ سەر بنەماڵەی یەکێک لە شایەتەکانی دادگای

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی لە شاری کرماشان، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوک و برای “سوحبەتوڵڵا ئومیدی” یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی و دوای پشکنینی ماڵەکەیان و ئازار دانیان، لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوای ئەوەی ئەم چالاکە سیاسییە لە ئێران هاتووتە دەرەوە، لە دادگای خەڵکیی خەزەڵوەر کە لە لەندەن بەڕێوەچوو، وەکوو شایەتی ژمارە ١٧٥ لەو دادگایەدا بەشداری کردووە، زەخت و گوشارەکان لەسەر بنەماڵەی ئەم بەندکراوە سیاسییە زیاتر بووە و تا ئێستا دەیان جار ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.