لە شارۆچکەی جزیری سەر بە ئۆستانی شرناخی باکووری کوردستان زریپۆشێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیە هەوڵی کوشتنی لاوێکی ئەو شارۆچکەیەدا و بە سەختی برینداری کرد.
بەپێی هەواڵی بەگوێرەی میدیاکانی تورکیە، رووداوەکە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە شەقامی “یافەس” لە نزیک پردە کۆنی جزیر روویداوە و لاوێک بە ناوی “عەبدولغەفار دایان” تەمەن ٢٣ ساڵ بەسەختی بریندار کراوە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئۆستانی شرناخ و لەوێ نەشتەرگەری بۆ کراوە. بەپێی زانیاریەکان تەندرووستی ئەو لاوە ناجێگیر و لەماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوو دەیان لاوی باکووری کوردستان بەهۆی زرێپۆشەکانی دەوڵەتی تورکیە گیانیان لەدەستداوە.