کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هەوڵی خۆکوژی کرێکارێک لە شاری بانە

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی مانگی جۆزەردان، کرێکارێکی خەڵکی ئوستانی لۆڕستان کە لە شاری بانە سەرقاڵی کرێکاریی بووە، وەک کاردانەوەیه‌ك له‌ به‌رانبه‌ر پێنەدانی حەقدەستەکەی هەوڵی خۆکوژی داوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، ئەو کرێکارە چووتە سەر ئەسکەلەی بینایەکی نیوەکارە و ڕایگەیاندووە لەبەر ئەوەی حەقدەستەکەی پێنەدراوە دەیەوێت خۆی بخاتە خوارە و کۆتایی بە ژیانی بێنێت، کە لە کۆتاییدا بە هەوڵی خەڵکی ئەو شارە توانرا کێشەی ئەو کرێکارە چارەسەر بکرێت لە هەوڵی خۆکوژی پەشیمان بکرێتەوە. جێگای ئاماژەیە بەهۆی نەبەستنی گرێبەستی کاری و درێژخایەنبوونی ڕەوتی تۆمار کردنی سکاڵا، لە زۆر حاڵەتدا حەقدەستی کرێکاران دەفەوتێت یان ڕووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی زیندانی دیاربه‌كر بۆ سه‌ر به‌نكراوانی ئه‌و زیندانه‌

komalah

مانگرتنی پناخوازێكی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر

komalah

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شه‌ممه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٥ كه‌س

komalah

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی “ئێران ئۆفۆق”ی دێهلۆڕان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كرماشان

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتی كرێكارانی دارتاش له‌ شاری سنه‌

komalah