ڕۆژی یەکشەممە ٣ی مانگی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەلی ڕۆستەمی”، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “کانی کەبوود”ی سەر بە شاری ئیلام، لە ناڕەزایەتی بە پشتگوێ خرانی داواکاریەکانی و بێبایەخی ناوەندە حکوومەتییەکانی ڕژیم، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە لە پێش چاوی دوو منداڵەکەی بێنزینی بەخۆیدا کردووە و ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەو هۆیەوە زیاتر لە ٥٠ لەسەدی جەستەی سووتاوە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی شاری ئیلام کراوە. شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە ماوەیەکی زۆرە بەدوای تەواو کردنی کاروباری خانووەکەی بووە کە لەلایەن دێهیاریی ئەو گوندە و بەخشدارەوە داواکاریەکەی ڕەت کراوەتەوە، ناوبراویش لە ناڕەزایەتی بەو ستەمە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.