جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئاماژەکان دەری دهخهن کە ڕووسیا و ئێران هاوکارییە سەربازییەکانیان فراوانتر كردووه و ئەمریکا هەنگاوی زیاتر دەنێت بۆ کۆتایی هێنان بەم هاوکارییە.
“ڤێدانت پاتەل” بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی کۆشکی سپی سەبارەت بە “فراوانبوونی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران” وتی: ئێران هێشتا گەورەترین لایەنگری سەربازی ڕووسیایە. “کۆماری ئیسلامی پێشتر تۆپ و گوللەی تانکی بۆ ڕووسیا له شهڕی ئۆكراین دابین کردووە و لە ساڵی ڕابردووەوە بەردەوامە لە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر بۆ ڕووسیا”. ناوبراو ههروهها وتی: بەپێی زانیارییەکان، لە ساڵی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ٤٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە و ڕووسیاش ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانه ئابووری و كۆمهڵایهتیهكانی ئۆکراین بهكار هێناوه.