چەندین ساڵە ژمارەیەک لە کۆچبەرانی ئێرانی کە لە دەست ستەم و سەرکوتی کۆماری ئیسلامی ڕوویان لە وڵاتانی دەوروبەر و لەوانە ئەفغانستان کردووە و بهردهوام له زیادبووندان، له دۆخێكی خراپدا دهژین.
کۆچبەران و پەنابەرانی سیاسی ئێران لە دەست ستەم و سەرەڕۆیی، سەرکوت، هەڵاواردن، نەبوونی هەلومەرجی ژیانی ئینسانی، و بە ئومێدی بەدەستهێنانی ئەمنییەت و هەلومەرجێکی باشتری ژیان بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان، وڵات بەجێدەهێڵن. چوونەدەرەوە لە وڵات لە ڕێگە قاچاخ و رێگه نافەرمیەکانەوە گەلێک ئەستەمە. زۆربەیان دار و نەداری خۆیان دەفرۆشن بۆ ئەوەی هەزینەی دەرچوون لە وڵاتی پێ دابین بکەن و سەدان هەزار کەس لەم کۆچبەرانە لە وڵاتەکانی دراوسێی ئێران، لەوانە تورکیە، عێراق، گورجستان، هیندستان، پاکستان و تەنانەت ئەفغانستانیش، لە دۆخێکی زۆر دژواردا دەژین و لە چاوەڕوانی چوون بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوادا بەسەر دەبەن.