ڕۆژی دووشهممه ٣٠ی مانگی خهزهڵوهر، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای شارەدێی_ ڕەشاد لە سنووری پارێزگای کەرکوک، هەشت کەس بوونە قوربانیی.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، نیوەڕۆی دوێنێ لەسەر ڕێگای شارەدێی_ڕەشاد لە پارێزگای کەرکوک، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی و ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی فەوجی یەکی لیوای ١٨ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵ ڕوویدا.سەرچاوەیەکی تەندروستی لە کەرکوک ڕاگەیاند:”بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش برینداربوون.