کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هێنانی ٥ هەزار چەکداری میلیشیای سووریە بۆ هەرێمی کورستان

هێنانی ٥ هەزار چەکدار لە میلیشیای سووریە بۆ هەرێمی کورستان 2

بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان، دەوڵەتی تورکیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر لە ٥ هەزار میلیشیای لەو وڵاتی سووریەوه‌ بەمەبەستی بەشداریکردن لە شەڕ دژی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ بڕدووەتە هەرێمی کوردستان.

لە کاتێکدا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێرشەکانی سوپای تورکیە لە ناوچەکانی زاپ، ئاواشین، مەتینا و کوڕەژارۆ بە بیانووی شەڕ لە دژی گەریلاکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان بەردەوامە، دوو ماڵپەری سەر بەو پارتە ڕایانگەیاندووە کە دەوڵەتی توركیه‌ ٥ هەزار کەس لە میلیشیاكانب خۆی لە وڵاتی سووریەوه‌ بەمەبەستی بەشداری کردن لەو شەڕەدا، بۆ هەرێمی کوردستان گواستوەتەوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە میدیاکانی دەوڵەتی تورکیە و هەرێمی کوردستانه‌وه‌ هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ئەو هەواڵە بڵاو نەکراوەتەوە.