به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی سنه له چالاكییه‌كدا ئاڵای كۆماری ئیسلامیان هێناوه‌ته خواره‌وه و فڕێیان داوه‌ته نێو سه‌تڵی زبڵه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی سنه ئه‌و چالاكییه‌یان بۆ پشتیوانی له “ئارمیتا” ئه‌نجام داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه “ناوی به زمان بێنه و بڵێ : “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوو ئازادیخوازان دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان شه‌رمه‌زار كرد.