هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه تا ناوه‌ندی پارێزگای دهۆك له هه‌رێمی كوردستان پێشڕه‌ویان كردووه و هێزه ئاسمانییهكهشی له قووڵایی ٢٠٠ كیلۆمیتریی سنووره‌كانی عێراق ده‌ست ده‌داته ئۆپراسیۆن. ئه‌رته‌شی توركییه كه به خه‌یاڵی ئاسووده‌وه چه‌ند به‌شێك له كوردستانی سووریه (واته ڕۆژئاوا)ی داگیر كردووه، ده‌ستی داوه‌ته گۆڕینی دیمۆگرافیی ناوچه داگیركراوه‌كان و خۆی بۆ داگیر كردنی هه‌میشه‌یی ئه‌م ناوچانه ئاماده ده‌كات. ده‌وڵه‌تی توركییه له هه‌ر شوێنێك تیغی ببڕێت سنووره‌كانی خۆی په‌ره‌پێده‌دات و به بیانووی “پێشێل كرانی مافی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی و پیرۆزبوونی سنووره‌كان“، له هه‌ر سنوورێك كه بیهه‌وێ تێپه‌ڕ ده‌بێت!
ڕژیمی ئیسلامیی ئێران تۆپخانه‌كانی له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر كردووه و مووشه‌كه‌كانی به‌ره‌وڕووی قووڵایی هه‌رێمی كوردستان نیشانه گرتووه و فڕۆكه بێ سه‌رنشینه‌كانی له‌وبه‌ری سنووره‌كان ده‌سووڕێنێ و داوای باج له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. ئه‌م ڕژیمه هه‌موو ناوچه‌كه‌ی كردووه‌ته حه‌یاتی خه‌ڵوه‌تی خۆی و سپای تیرۆریستیی قۆدس و میلیشیاكانی نزیك به‌خۆی له عێراق، سووریه، لۆبنان، یه‌مه‌ن، ئه‌فغانستان و وڵاتانی دیكه ڕێكخستووه و پایه‌كی شه‌ڕی ناوخۆییه له‌م وڵاتانه و له هه‌مان حاڵ‌دا باس له “مافی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی نه‌ته‌وه‌یی” و پیرۆزبوونی سنووره‌كانی ده‌كات.
له ڕاستیدا ده‌مێكه سنووره نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ خاوه‌نانی ده‌سه‌ڵات پیرۆزی و گرینگیی پێشووی خۆیان له ده‌ست داوه. سه‌رمایه‌داری دێر زه‌مانه به هه‌ناردنی كاڵا و خزمه‌تگوزاریی و به ناردنی سه‌رمایه، به‌ربه‌سته‌كانی سنووری نه‌ته‌وه‌یی تێكشكاندووه و له هه‌ر شوێنێك بازاڕ و هێزی كاری هه‌رزانی ده‌ستكه‌وێت و سه‌رچاوه و مادده‌یه‌كی خاو بتوانێ به‌رهه‌م بێنێ، پێویستی به درووشمی ڕیاكانهی “موقه‌ده‌س بوونی سنووری نه‌ته‌وه‌یی” نییه.
له ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای هه‌ناردنی كاڵا و سه‌رمایه، زلهێزه جیهانییه‌كان و ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته هێرش و داگیركاری، هێزی به‌كرێگیراوی خۆجێییان ڕێكخستووه و له كاتی پێویستدا به بیانووی جۆراوجۆره‌وه ئه‌رته‌شی خۆیان ڕه‌وانه‌ی ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتی جیهان كردووه. نموونه فراوانهكانیمان له ئاسیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا، له ئۆرووپای ڕۆژهه‌ڵات له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت، له ئه‌مریكای لاتین و ئه‌فریقا و ئاسیا له‌لایه‌ن بریتانیا، فه‌ڕانسه، پرتهغاڵ و ئیتالیا بینیوه. له‌گه‌ڵ ڕووخانی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت، ئه‌مریكا ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ئۆتۆریته‌یه نه‌بوو كه بتوانێ به‌ربه شه‌ڕ و پێكداكانه ناوچه‌ییه‌كان بگرێت و زۆر جار ته‌نانه‌ت خۆی ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له وه‌ڕێخستنی شه‌ڕه‌كاندا هه‌بووه و یان ڕێگاخۆشكهر بووه.
داڕمانی “دهسهڵارهتیی نه‌ته‌وه‌یی” و “پیرۆز بوونی سنووره‌كان” له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆژ به ڕۆژ و ساڵ به ساڵ زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت. ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به هه‌موو توانایه‌وه، بۆسه‌ر هه‌ر وڵاتێك كه توانیویه‌تی، ده‌ستی داوه‌ته هێرشی ئاسمانی و داگیركاریی ڕاسته‌وخۆ. ئۆپراسیۆنی نیزامیی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له فه‌له‌ستین، لۆبنان، سووریه، عێراق و ئێران ته‌نیا چه‌ند نموونه‌ن.
توركییه پتر له نیو سه‌ده‌یه ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێك له قێبرێس داگرتووه، له سووریه، لیبی و عێراق به‌شێك له خاكی ئه‌م وڵاتانه‌ی به زه‌بری هێزی سه‌بازی داگیر كردووه، میلیشیای مه‌زهه‌بی و جه‌هادیی ڕێكخستووه و به به‌رده‌وامی خه‌ڵكی بێدیفاعی ئه‌م وڵاتانه و به‌تایبه‌ت دوو به‌شی كوردستان له عێراق و سووریه بۆمباران ده‌كات.
عه‌ره‌بستان كه باوه‌پیاره‌ی هه‌موو وههابیوون و جههادیوونی سونیه، به‌شێك له یه‌مه‌نی داگیر كردووه. و تا قووڵایی ئاسیای ناوه‌ڕاستی كردووه‌ته مه‌یدانی ته‌بلیغاتی خۆی. پاكستان به ته‌یار كردنی تاڵه‌بان، ئه‌فغانستانی كردووه‌ته ژێرچهپۆكهی خۆی و له ڕێگه‌ی هێزی ئاسمانییه‌وه یارمه‌تیده‌ری به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تاڵه‌بان بووه و به‌كرده‌وه خۆی خستووه‌ته ناو شه‌ڕی ئه‌فغانستانه‌وه. ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆبوونه‌وه و دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بوونه‌ته ناوێكی به‌تاڵ و بوروكراسییهكی بێفایده و ناكاریگه‌ر و هیچ هێزێكی جیهانی و ناوچه‌یی بایه‌خ به بڕیارنامهكانیان نادات.
ئه‌گه‌ر سه‌رمایه سنووره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تێكشاند و سه‌رمایه‌داریی كرده سیستمی زاڵی جیهان، میلیتاریزم و یاسای جه‌نگه‌ڵ كه تێیدا به‌هێز موختار و توانایه، هه‌ر جه‌نایه‌تێك له هه‌ر شوێنێك كه بیهه‌وێ ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌گه‌ر ئه‌رته‌ش و تێكنۆلۆژی، هێز و پاره قسه‌ی ئاخر ده‌كه‌ن و مافی مرۆڤ، “پیرۆزبوونی سنووره نه‌ته‌وه‌ییه‌كان“، گیان و ماڵی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هیچ بایه‌خێكی نییه؛ ئه‌گه‌ر سنووره‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رمایه‌داری و دیكتاتۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچ ئیعتبار و ئه‌رزشێكی نییه؛ جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، هێزی پێشكه‌وتنخوازی ئه‌م وڵاتانه، چالاكانی مه‌ده‌نی و ڕووناكبیرانی پێشڕه‌و، هۆنه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران، ڕێكخراوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێویسته دژبه كۆنه‌په‌رستیی ناوچه‌كه زیاتر له ڕابردوو یه‌كگرتوو بن و كرده‌وه‌ی هاوبه‌شیان بێت.
جه‌ماوه‌ری شه‌ریف و خه‌باتكاری كوردستان، هێزه پێشڕه‌و و جه‌ماوه‌رییه‌كان، بیروڕای گشتیی جیهانی پێویسته له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جهنایهتكاران و تیرۆریستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه ڕێگه به‌خۆیان ده‌ده‌ن به بیانووی بێبنه‌ماوه هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ڕاوه‌ستن و مه‌حكوومی بكه‌ن. ده‌كرێ هێزی له‌بن نه‌هاتووی هاوپشتیی و خۆڕاگری ڕێكبخرێت و پیلانگێڕیی ده‌وڵه‌تانی وه‌ك كۆماری ئیسلامیی پووچه‌ڵ و به‌ره‌وڕووی شكت بكرێته‌وه.
چالاك بوونی داعش، تاڵه‌بان، كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌وڵه‌تانی توركییه، پاكستان و باقیی كۆنه‌په‌رستانی ناوچه‌كه ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه‌گرتوو له گۆڕینی نه‌زمی جیهانیی ڕابردوویه به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا نیشانه‌ی ترسی ئه‌م دهسهڵاتانهشه له ملیۆنان ژن و پیاوی وشیار و شه‌ریف كه خوازیاری نیزامی ئینسانی و كه‌رامه‌ت و ئازادی و داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی و سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستن.