وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش له هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌واڵی هێرشێكی په‌هبادیی بۆسه‌ر پێگه‌یه‌كی نیزامی له پارێزگای هه‌ولێر كه شوێنی جێگیربوونی هێزه ئه‌مریكاییه‌كانه، پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌م هێرشه له سه‌روبه‌ندی دیداری “مسته‌فا كازمی” سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ جۆو بایدێن، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، له ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژدا ڕۆی داوه. ئه‌گه‌ری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كجاریی هێزه نیزامییه‌كانی ئه‌مریكا له خاكی عێراق، یه‌كێك له میحوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه بووه. شایانی باسه هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامی به ئه‌نجامده‌ری ئه‌مجۆره هێرشانه بۆسه‌ر هێزه‌كانیان له‌ناو خاكی عێراق پێناسه ده‌كه‌ن.