کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی گاردی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج بۆ سه‌ر به‌ندی ٧

هێرشی گاردی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج بۆ سه‌ر به‌ندی ٧ 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌شه‌مه‌، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج هێرشیان كرده‌ سه‌ر به‌ندكراوانی به‌ندی ٧ و كه‌لووپه‌له‌كانیان له‌ ناو برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌ئموورانی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج به‌ فه‌رمانی “عه‌لی كه‌شاوه‌رزیان” سه‌رۆكی زیندان، به‌ بیانووی به‌شداری نه‌كردنی به‌ندكراوان له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسه‌كانی شۆرای ئیسلامی و خو‌بره‌گانی كۆماری ئیسلامی، هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر به‌ندكراوانی به‌ندی ٧ و وێڕای زه‌وت كردنی كه‌لووپه‌لی شه‌خسی به‌ندكراوان كه‌ به‌ پاره‌ی خۆیان دابینیان كردبوو، به‌شێك له‌ كه‌لووپه‌له‌كانیان شكاند.