ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، هێزه‌كانی گاردی تایبه‌تی زیندانی كه‌ره‌ج هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌ندی ١٠ی ئه‌و زیندانه و به‌شێك له زیندانیان داوه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و ئازار و چه‌ندین به‌ندكراویان به‌سه‌ختی بریندار كردووه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له نێوخۆی زیندانی كه‌ره‌جه‌وه هاتووه، ئه‌و هێرشه به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوخوویی زیندان ڕوویداوه و پاش هێرشه‌كه ڕایانگه‌یاند: هه‌ر به‌ندكراوێك له‌وه به‌دواوه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت به ئه‌شكه‌نجه و لێدان بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی ده‌گوازێننه‌وه.