کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین بۆ سه‌ر به‌ندی ژنان

هێرشی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین بۆ سه‌ر به‌ندی ژنان 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی گوڵان، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین له‌ ناكاودا هێرشیان كرده‌ سه‌ر به‌ندی ژنانی ئه‌و زیندانه‌ و هه‌موو به‌ندكانیان پشكنی.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم وێڕای پشكنینی كه‌لووپه‌لی شه‌خسی به‌ندكراوان، پێڵاوی به‌ندكراوانیان له‌ نێو بردووه‌ و هه‌موو شتێكیان تێك داوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی بۆ دیتنی ئازیزانیان هاتبوون، به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ بازڕه‌سی كراون.