کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی گاردی ئه‌منیه‌تی بۆ سه‌ر واحدی یه‌ك له‌ سالۆنی ٧ی زیندانی قزلحه‌سار

هێرشی گاردی ئه‌منیه‌تی بۆ سه‌ر واحدی یه‌ك له‌ سالۆنی ٧ی زیندانی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی قزلحه‌سار هێرشیان كرده‌‌ سه‌ر واحدی یه‌ك له‌ سالۆنی ٧ و به‌ندكراوێكیان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسته‌وه‌.

ئه‌و به‌ندكراوه‌ كه‌ ناوی “ڕه‌زا خه‌زاییه‌” ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی جۆزه‌ردان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ به‌ندكراوانی به‌ندی ٧ له‌ گرته ویدیۆیه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی حه‌فتانه‌ی ١٠ بۆ ٢٠ به‌ندكراو نیشان دابوو. ناوبراو هه‌روه‌ها له‌ ئاست ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری به‌ندكراوان و بێڕێزی به‌ بنه‌ماڵه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و ئێستا گیانی له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی له‌ مه‌ترسی جیددی دایه‌.