به‌رپرسانی نیزامی ئتامریكا له عێراق، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، ته‌قه‌ی ١٤ ڕۆكێتیان بۆ سه‌ر بنكه‌ی “عه‌ین ئه‌سه‌د” پشت ڕاست كرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، گۆته‌بێژی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی دژی داعش له عێراق ڕایانگه‌یاند: ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٣ و ١٢ خۆله‌كی نیوه‌رۆ، بنكه‌ی سه‌ربازی “عه‌ین ئه‌سه‌د” له لاه‌ین میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی به ١٤ ڕۆكێت هێرشی كراوه‌ته سه‌ر كه زۆربه‌ی ڕۆكێته‌كان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و بنكه‌یه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه. به وته‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئا‌مریكا له عێراق له‌م هیرشه سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی بریندار بوون. جێی ئاماژه‌یه كه ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له هێرشێكی په‌هبادی هێرشی كراوه‌ته سه‌ر كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.