به پێی ڕاپۆرته‌كان، میلیشیاكانی “خه‌لیفه حه‌فته‌ر” شه‌وی هه‌ینی ٥ی مانگی گوڵان به ڕاكێت و هاوه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی “عه‌ین زاره” له نزیك شاری ترابلۆس پێته‌ختی لیبی.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه لانیكه‌م ٣ كه‌سی مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی “عه‌ین زاره” گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه، به‌هۆی هێرشی میلیشیاكانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری شاری ترابلۆس، هه‌تا ئێستا به ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه چه‌ندین منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون. میلیشیاكانی خه‌لفه حه‌فته‌ر له ڕێكه‌وتی ٤ی ئاوریلی پاره‌كه‌وه هێرشه‌كانی خۆیان بۆ سه‌ر ترابلۆس ده‌ست پێ كردووه و له ١٢ دێسامبری ڕابردووه‌وه به مه‌به‌ستی داگیركردنی ئه‌مشاره، هێرشه‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه.