کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

هێرشی چەکدارانی تالیبان بۆ سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنان لە کابۆل

ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی خەرمانان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنان لە کابۆل بۆ سێهەمین جار لە لایەن چەکدارانی تالیبانەوە کرایە ئامانج، و لەو هێرشانە چەندین کەس بە سەختی بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە ژنانی ئەفغانستانی لە ناوچەی “پردی مەحموودخان”، هەڵکەوتوو لە ناوەندی شاری کابۆل، بە بەدەستەوە گرتنی پلاکارت و وتنەوەی درووشم، خوازیاری سەرەنج دان بە مافەکانیان بوون. بە پێی ئەو گرتە ویدیۆیانە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەوە، چەکدارانی تالیبان هێرش دەکەنە سەر بەشداربووان و پلاکاردەکانیان دەدرێنن و بە گازی فرمێسک ڕێژ، ئەشکەنجە و لێدان ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران دەبنەوە و چەندین کەس بریندار دەکەن. لە هەواڵێکی دیکەدا، شەوی هەینی چەکدارانی تالیبان کە بە هەواڵی سەرکەوتن بەسەر ناوچەی “پەنجشێر”دا دلشادبوون، دەستیان بە تەقەی کوێرانە کرد کە بە هۆیەوە ١٧ کەس گیانیان لە دەست دا و ٤١ کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كرێكارانی گه‌وره‌ترین مه‌عده‌نی مسی جیهان له‌ شیلی

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی مافی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ئامریكا

komalah

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی گورجستان له‌ شاری تفلیس

komalah

مانگرتنی كرێكارانی به‌نده‌ره‌كانی وڵاتی یونان

komalah

درێژه‌ی مانگرتن و خۆپێشاندان له‌ چه‌ند وڵاتی ئۆرووپایی

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیان بومه‌له‌رزه‌ له‌ ئه‌فغانستان

komalah