کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

هێرشی چڕی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ له‌ غه‌زه‌ و كه‌رانه‌ی باخته‌ری

ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی ٢٣ و ٢٤ی خاكه‌لێوه‌، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ و كه‌رانه‌ی باخته‌ری و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان فه‌له‌ستینی بوونه‌ قوربانی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فه‌رمانده‌یه‌كی گوردانی قه‌سام له‌ هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل له‌ كه‌رانه‌ی باخته‌ری كوژراوه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بووه‌. هه‌روه‌ها به‌هۆی بۆردوومانی ئۆردووگای نه‌سیرات، خان یوونس و ڕه‌فه‌ح له‌ كه‌رتی غه‌زه‌، چه‌ندین فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا له‌ باشووری لوبنان به‌ سه‌ختی بۆردوومان كراوه‌ و هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ كوژرانی چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه‌ له‌ نوێ ترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌ز، بۆ ٣٣ هه‌زار و ٦٣٤ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-