شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه ناوه‌ندی غه‌زه‌یان به چڕی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س له ژێر دارووپه‌ردوود گیریان خوارد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل گه‌یشتووه‌ته ناوه‌ندی غه‌زه و له نه‌خۆشخانه‌كانی شه‌فا، ئه‌ندۆنێزی و قودس نزیك بووه‌ته‌وه. شه‌وی ڕابردوو ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كان به چڕی بۆردوومان كراوه و نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی غه‌زه ئاگری تێبه‌ربووه. به‌وته‌ی هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی غه‌زه، ده‌یان بریندار له‌و نه‌خۆشخانه‌یه گیریان خواردووه و چاره‌نووسیان نادیاره. هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س ڕۆژی ڕابردوو باكووری غه‌زه‌یان به‌جێهێشت و به‌ره‌و باشووری غه‌زه كۆچیان كرد. به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌لایه‌ن میدیاكانی ئیسڕائیله‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌كدارانی حه‌ماس له نه‌خۆشخانه، باغچه و پاركی منداڵان بۆ ئه‌نباركردن و درووستكردنی چه‌كوچۆڵ و په‌هباد كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو له وڵامی مووشكبارانی حیزبۆڵڵای لوبنان، فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی ئیسڕائیل كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌و گرووپه‌یان له سێ شاری باشووری لوبنان كرده ئامانج به‌ڵام هێشتا زیانه گیانیه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.