کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

هێرشی چڕی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس له‌ سووریه و عێراق

شه‌وی هه‌ینی ١٣ی ڕێبه‌ندان، ئه‌مرێكا له‌ وڵامی هێرشی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنكه‌ی ته‌نه‌ف كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٤٣ كه‌س، بنكه‌كانی سپای قودس و حیزبۆڵای عێراقی كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.

له‌ ڕاگه‌یاندی سێنتكام دا هاتووه‌ كه‌ ٨٥ ئامانج، چوار بنكه‌ له‌ مه‌یادین، ده‌یره‌زوور و ئه‌بووكه‌ماڵی سووریه و سێ بنكه‌ له‌ ئوستانی ئه‌نباری عێراق كراوه‌ته‌ ئامانج و ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانه‌ و درێژه‌ی ئه‌بێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، ٢٨ كه‌س له‌ سووریه كوژران و بریندار بوون كه‌ زۆربه‌یان له‌ هێزه‌كانی زه‌ینه‌بیوون و فاتمیۆن بوون. هه‌وره‌ها حه‌شدی شه‌عبی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ زیاتر له‌ ده‌ كه‌س له‌ هێزه‌كانیان له‌ هێرشه‌كانی ئه‌مریكادا كوژران و بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ كوژرانی “قاسم مۆسلح” فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و “عه‌باس ده‌ڕاجی” به‌ڕێوه‌به‌ری لۆجستیكی حه‌شدی شه‌عبی له‌ هێرشه‌كان ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

بڵاوكردنی تراكت له‌لایه‌ن كچانی شۆڕشگێڕی سنه‌

-

بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوان و كارمه‌ندانی زانیاری پزیشكی كوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن

-

هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر گوندی هه‌نجیران له‌ مه‌ریوان

-

هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی زیندانی سنه‌ له‌ به‌ندكراوان

-

په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و به‌ندكراوانی سیاسی بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

بەیاننامەی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

-