به‌پێی بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو به چه‌كی سووك و ئارپیچی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شێركه‌تێكی نه‌وتی چینی كه له باشووری عێراق خه‌ریكه كاره.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی شێركه‌تێكی نه‌وت له ئۆستانی “زیقاری” عێراق له ڕاگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ناوه‌ندی شێركه‌تێكی چینی به‌ناوی “زپیك” ڕۆژی سێشه‌ممه به ئارپیچی و چه‌كی سووك هێرش كراوه‌ته سه‌ری و كۆمه‌ڵێك زیان به‌ر ئه‌و شێركه‌ته كه‌وتووه و دیار نییه به چ مه‌به‌ستێك هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و شێركه. له درێژه‌ی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كاری ئه‌و شێركه‌ته چینیه له عێراق هه‌ڵكه‌ندنی بیری نه‌وت له مه‌یدانی نه‌وتی “ئه‌لغراف” له باشووری عێراقه.