سه‌رچاوه‌ی پۆلیسی عێراق ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پۆستی پاسه‌وانی له نزیكیی شاری كه‌ركووك و به‌هۆیه‌وه ١٠ مه‌ئمووری عێراقی گیانیان له ده‌ست داوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، تێكهه‌ڵچوونی نێوان هێرشبه‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس له گوندێكی سه‌ربه شاری “ره‌شاد”، له ٣٠ كیۆمیتریی باكووری ڕۆژئاوای شاری كه‌ركووك، بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر درێژه‌ی بووه. به وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له هێرشێكی دیكه‌دا بۆسه‌ر خاڵی پشكنینی ئه‌رته‌ش له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵی عێراق، لانیكه‌م سێ سه‌ربازی عێراق كوژران و كه‌سێكیش بریندار بوو. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمیی شكستی گرووپی “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی” ناسراو به داعش له ساڵی ٢٠١٧ له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، هێندێك له ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ئه‌م گرووپه هه‌روا له ناوچه‌كه‌دا چالاكن و له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به ده‌یان جار هێزه ئه‌منییه‌كان و كه‌سانی مه‌ده‌نییان كردووه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانیان.