به هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی “خەدیجە مێهدی پوور” بەندکراویی سیاسیی خەڵکی ئیلام، له لایه‌ن چه‌ند به‌ندكراوی تاوانه مه‌ترسیداره‌كان، ناوبراو به سه‌ختی بریندار بوو و هێشتا هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه به‌رده‌وامه وگیانی له مه‌ترسیدایه.
خەدیجه مێهدی‌پور لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپا دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزیکردن بە ڕێبه‌رانی ڕژیم” سزای ٢٠مانگ بەندکرانی تەعزیریان بەسەردا سەپاند. شایانی باسه كه ناوبراو ماوەیەک لەوه پێش تووشی کۆرۆنا ببوو و لە وه‌رگرتنی چارەسەری پزێشکی بێبه‌ش كراوه.