ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، چه‌كدارێك به كڵاشینكۆف هێرشی كرده سه‌ر سه‌فاره‌تخانه‌ی ئازه‌ربایجان له تاران و یه‌ك كه‌سی كوشت و دوو كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشبه‌ره‌كه به چه‌كی كڵاشینكۆف چووه‌ته ناو سه‌فاره‌تخانه‌ی ئازه‌ربایجان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوه‌نده‌ی كوشتووه و دوو كارمه‌ندی دیكه‌ی بریندار كردووه، پاش ڕووداوه كارمه‌ندانی سه‌فاره‌تخانه‌ی ئێران له باكوو، گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران و “ئیلهام عه‌لیۆف” سه‌رۆككۆكاری ئازه‌ربایجانیش فه‌رمانی دا سه‌فاره‌تخانه‌ی ئه‌و وڵاته له تاران دابخرێت. به‌وته‌ی پۆلیسی تاران، هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و ڕایگه‌یاندووه كه كێشه‌ی خێزانی بووه به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی ئازه‌ربایجان ڕایانگه‌یاندووه كه هێرشبه‌ره‌كه ده‌ناسن و هێرشه‌كه‌ش كاری سپای پاسداران بووه.