سەرلەبەیانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، تیرۆریستانی سه‌ر به ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، لە ڕووباری فورات پەڕینەوە و هەوڵیان دا بە یارمەتی بۆردوومانی ئه‌رته‌شی سووریه هێرش بکەنە سەر گوندەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور به‌ڵام شكستیان هێنا و ناچار به پاشه‌كشه بوون.
به‌وته‌ی وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، هێزه‌كانیان هێرشی تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سووریایان تێكشاندووه و پاش چه‌ند كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان، ١٩ چه‌كداریان كوژرا و زیاتر له ٢٠ كه‌سیان به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنییان بەجێهێشتووە و هەڵاتوون. شایانی باسه كه لە ئەنجامی هاوه‌نبارانی ئه‌رته‌شی سووریه، ٤ هاوڵاتی و سێ شه‌رڤان مەدەنی گیانیان به‌ختكرد و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.