ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، چه‌كدارانی تالیبان هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌و خوێندكارانه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو له ویلایه‌تی په‌كتیا دژبه داخرانی مه‌ده‌ره‌سه‌كان خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دابوو و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
هێرشی چه‌كدارانی تالیبان بۆ سه‌ر ماڵی خوێندكارانی كچ له ویلایه‌تی په‌كتیا، به‌دوای وتوووێژی وه‌زیری مه‌عارفی تالیبان دێت كه وتبووی، ئه‌گه‌ر له خه‌ڵكی نێو شاره‌كانی ئه‌و ویلایه‌ته بپرسی ئایا ئێوه ڕازین كچانی ته‌مه‌ن ١٦ و ١٧ ساڵتان بڕۆن بۆ مه‌دره‌سه، ئه‌ڵێن نا“، ئه‌نجام دراوه. پاش وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكوومه‌تی تالیبان، خوێندكارانی ناڕازی ڕژابوونه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا و چه‌كدارانی تالیبانیش هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی خوێندكارانی كچ و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.