ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژمارەیەک چەکدار هێرشدەکەنە سەر مەزارگەیەکی ئاینیی له شاری “شیراز” و له ئاكامدا ١٥ کەس کوژراون و ٤٠ کەسیش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،جێگری ئەمنی وکۆمەڵایەتی پارێزگای فارس ڕایگەیاندووە: ٣ كه‌سی چه‌كدار ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مه‌زارگه‌ی “شاچراغ” و له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا ١٥ کەس کوژراون و ٤٠ کەسیش برینداربوون، شایانی باسه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوه هه‌ندێك چه‌كدار چوونەتە ناو مەزارگەی “ئەحمەد بن مووسا”ی شاری شیراز و بە چەكی “كڵاشینكۆف” تەقەیان لە زیارەتكاران و خزمەتکارەکان كردووە.