ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی شاری مووشی سه‌ر به باكووری كوردستان به‌شداری مه‌راسمی سه‌ره‌خۆشی هونه‌رمه‌ندی گیانبه‌ختكردوو “میرپه‌روه‌ر” بوون به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرش كرایه سه‌ر و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر ناوه‌ندی كه‌لتووری كوردان ناسراو به “ئه‌حمه‌د كایا” له پاریس، سێ كه‌س گیانیان به‌ختكرد كه یه‌ك له‌وان هه‌نه‌رمه‌ند “میرپه‌روه‌ر” بوو و ڕۆژی پێنجشه‌ممه مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی له شاری مووشی باكووری كوردستان و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه به ئۆتۆمبێلی ئاوپاش و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و تێكهه‌ڵچوون له نێوان لاوانی شۆڕشگێڕ و سه‌ركوتگه‌رانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیه‌دا هاته ئاراوه.