له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا،پۆلیسی فه‌ڕانسه هێرشێكی به‌ربڵاوی كردووه‌ته سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی “دانكێرك” و خێوه‌كانیان ئاور تێبه‌رداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی فه‌ڕانسه به‌و كاره هه‌وڵی چۆڵكردن و ئاواره كردنی په‌نابه‌رانی كه‌مپی “دانكێرك”ی داوه كه به‌شێكی زۆر له په‌نابه‌رانی ئه‌و كه‌مپه هاووڵاتییانی خه‌ڵكی باشووری كوردستانن و له‌وێ گیریان خواردووه و به‌شێكی دیكه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی ئێران، ئه‌فغانستان وباكووری ئه‌فریقان.