ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه، چالاكانی سه‌ربه‌خۆ و هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازی دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌راسمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار هه‌زاران شارۆمه‌ندی فه‌ڕانسه‌و‌ی له شاره‌كانی پاریس، نانت و لیۆن دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ماكرۆن و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس به ماشینی ئاوپاش و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.