کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌كانی زمانی كوردی له‌ دیاربه‌كر

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌كانی زمانی كوردی له‌ دیاربه‌كر

سەرلەبەیانی دووشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هه‌ڵیانكووتایه‌ سه‌ر سێ ناوه‌ندی زمانی كوردی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی “كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زمان و چاندی مێزۆپۆتامیا و په‌رتووكخانه‌ی پاییز” و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

لەو هێرشەدا دەرگاکان شکێنراون و هاوسەرۆکه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زمان و چاندی مێزۆپۆتامیا، مامۆستاکانی زمانی کوردی، خاوەنی پەرتوکخانەی پاییز و بە گشتی ٢٣ کەس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هەروه‌ها دەست بەسەر ٤٠٩ پەرتووک و ١٤٤ گۆڤاری زمانی کوردیدا گیراوه‌ و ناوەندەکان تێکدراون.