کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر میتینگی هه‌ڵبژاردنی ده‌م پارتی له‌ باكووری كوردستان

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر میتینگی هه‌ڵبژاردنی ده‌م پارتی له‌ باكووری

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌شه‌مه‌، پۆلیسی توركیا پاش به‌ڕێوه‌چوونی میتینگی هه‌‌ڵبژاردنی پارتی دیمۆكراسی و به‌رابه‌ری گه‌لان(ده‌م پارتی) له‌ شاری شڕناخی باكووری كوردستان، هێرشی كرده‌ سه‌ر خه‌ڵك و به‌ لانیكه‌م شه‌ش كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ڕۆژانی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و حیزبه‌ كوردییه‌كانیش به‌ په‌یڕوه‌كردنی سیاسه‌تێكی ڕوون و په‌ره‌پێدانی چالاكییه‌كانیان، ده‌یانه‌وێت شاره‌وانییه‌كان له‌ده‌ست قه‌یوومه‌كانی حیزبی ئاك پارتی ئه‌ردۆغان وه‌ر بگرنه‌وه‌. له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئاستی هه‌ڵاوسان و بێكاری له‌ توركیا هه‌ڵكشاوه‌ و نرخی خانووبه‌ره‌، سووته‌مه‌نی، پێداویستییه‌ خۆراكییه‌كان به‌ ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌، هه‌ژاری گه‌شه‌ی كردووه‌ و خه‌ڵك به‌ گشتی له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئاك پارتی ناڕازین، به‌و بۆنه‌وه‌ خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن تاكوو له‌ هه‌ڵبژاردنی شاه‌ردارییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان لاواز بكه‌ن، ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانیش شێوه‌ی سه‌ركوتی گرتۆته‌ به‌ر و ڕێگه‌ له‌ میتینگ و كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌ كۆردییه‌كان له‌ باكووری كوردستان ده‌گرێت.