کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی ئاشتی له‌ باكووری كوردستان

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی ئاشتی له‌ باكووری

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی ئاشتی له‌ شاری سلۆپی و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، دایكانی ئاشتی له‌ شاره‌كانی وان، ئامه‌د، میردین، ئێلح، جووله‌مێرگ، ڕۆحا، سێرت  و مێرسین خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ شاری سلۆپی و دروشمی “نا بۆ شه‌ڕ، هه‌ر ئێستا ئاشتی”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.