سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی گوڵان، پۆلیسی توركیا له شاره جۆراوجۆره‌كانی باكووری كوردستان هێرشی كرده سه‌ر چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و ١١٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی توركیا ڕۆژی ڕابردوو هێرشی كردۆته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی دیاربه‌كر و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا. له شاره‌كانی دیكه‌ی باكووری كوردستانیش پۆلیسی توركیا به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌ه‌ی تیرۆر ئۆپراسیۆنێكی به‌رینی ده‌ستپێكرد و ١١٠ چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه كه له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیا، ده‌وڵه‌ت كه‌ش و هوایه‌كی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی باكووری كوردستاندا سه‌پاندووه و له ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه كوردیه‌كان چڕتر كردۆته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو له هێرشی تۆپخانه‌ی ئه‌رته‌شی توركیه بۆ سه‌ر كانتۆنی حه‌سه‌كه پێنج منداڵ كوژران و بریندار بوون