کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی كورد له‌ دیاربه‌كر

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی كورد له‌ دیاربه‌كر

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی به‌فرانبار، پۆلیسی توركیا له‌ شاری دیاربه‌كر هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی كورد و وێڕای پشكنینی ساختمانه‌كه‌، كه‌لووپه‌له‌كانیان تێك دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی توركیا به‌ كاتی شه‌و و به‌ شێوه‌ی نایاسایی كاتێك هیچ یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ نێو ساختمانه‌كه‌دا نه‌بوون هێرشیان بردووه‌ و ١٥٠ كتێب و ٥٠٠ ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردیان زه‌وت كردووه‌. له‌ دوای پشكنینی بینای ئه‌نجومه‌ن، پۆلیسی توركیا ده‌رگای ئه‌و ناوه‌نده‌ی داخستووه‌ و كلیده‌كه‌ی  ڕاده‌ستی موختاری گه‌ڕه‌ك كردووه‌.