ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، پۆلیسی ئاڵمان هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌نده ئیسلامیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته و ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ندێك به‌ڵگه‌دا گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان هێزی پۆلیس له ئه‌یاله‌ته‌كانی “هامبوورگ”، “نیدرزاكسن”، “هێسن”، “به‌ڕلین”، “بادن”، “ڤووتێمبێرگ”، “نۆردراین” و “وێستفاڵن” هێرشیان كردۆته سه‌ر ٥٤ ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم و ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌دا گرتووه كه هێشتا ڕوون نه‌كراوه چی تێدا بووه.