کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پۆلیسی ئاڵمان بۆ سه‌ر خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین

هێرشی پۆلیسی ئاڵمان بۆ سه‌ر خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین 4

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌راسمی ساڵڕۆژی تیرۆركردنی “ڕۆژا لوكزامبورگ” و “كاڕڵ لیبكنشت” ڕێبه‌رانی شۆڕشی كرێكاری ئێسپارتاكووس، به‌شداربووان بۆ پشتیوانی له‌ فه‌له‌ستین دروشمیان وته‌وه‌، به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده‌ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و سه‌ره‌ڕای برینداركردنی چه‌ند كه‌س، ١٥ ناڕازی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

ئه‌و خۆپێشاندانه كه‌ به‌ “لۆكزامبورگ لیبكنشت لنین” ناسراوه‌، ڕووداوی گه‌وره‌ی ساڵانه‌ی ڕێكخراوه‌ كۆمۆنیست و سۆسیالیسته‌كانی ئاڵمانه و هه‌ر ساڵ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌وه‌ تێدا به‌شداری ئه‌كه‌ن. به‌شداربووان پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری سۆسیالیسته‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ و ڕێز له‌ یادیان ده‌گرن. ڕۆژی ڕابردوو خۆپێشانده‌ران بۆ پشتیوانی له‌ گه‌لی فه‌له‌ستین و مه‌حكوومكردنی جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌، به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده‌ سه‌ریان و ١٥ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.