له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، پۆلیسی توركیا هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری له‌و وڵاته ئۆپراسیۆنێكی به‌رینی قڕكردنی سیاسی له باكووری كوردستان ده‌ستپێكردووه و له شاره‌كانی دیاربه‌كر و وان هێرشی كردۆته سه‌ر میدیا كوردیه‌كان و ده‌یان كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌نیا له ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان زیاتر له ٣٠ ڕۆژنامه‌وان و چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به وته‌ی چالاكانی سیاسی كورد، له هێرشی پۆلیس بۆ سه‌ر ده‌فته‌ری میدیا كوردیه‌كان،كامپیۆتر و كه‌ره‌سته‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه ته‌له‌فزیوونیه‌كان زه‌وت كراون.