به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار ڕایانگه‌یاند: دوو په‌هباد هێرشی كردۆته سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و درۆنێكیش خۆی كێشاوه به ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
له به‌یاننامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه كه هێرشه‌كه زیانی گیان به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام زیانی ماد‌ی زۆری له‌دوای خۆی به‌جێهێشتووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان له وڵامی حمایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ئیسڕائیل ئه‌نجام داوه و درێژه‌ی پێ ئه‌ده‌ن.