ڕێكخراوی دژەتیرۆری کوردستان لەسەر هێرشە په‌هبادییه‌كه‌ی سەر هەولێر ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو کردەوە و وتی: په‌هبادێكی بۆمبڕێژكراو كاتژمێر ٩ و ٣٥ خۆله‌كی شه‌وی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، خۆی كێشا به ڕێگای “پیرمام- هه‌ولێر”دا و به‌هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامی، ویستوویانه له ڕێگه‌ی پهباده‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر كۆنسووڵخانه‌ی ئا‌مریكا له هه‌وڵێر، به‌ڵام هێرشه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و په‌هباده‌كه له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئامریكاوه خراوه‌ته خواره‌وه و پارچه‌كانی ئه‌و په‌هباده زیانێكی زۆری به ئۆتۆمبێل و دووكانێكی خۆارده‌مه‌نی گه‌یاندووه و سێ هاووڵاتیش برینداربوون.