ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ئۆتۆمبێلێكی له شاری نه‌به‌تیه له باشووری لوبنان كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی حیزبۆڵڵا كوژرا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لجه‌زیره، په‌هبادێكی ئیسڕائیل ئۆتۆمبێلێكی له شاری نه‌به‌تییه له باشووری لوبنان كردۆته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی حیزبۆڵڵا به ناوی “عه‌بای ئه‌لدبس” كه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی عه‌مه‌لیاتی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران و ئه‌و گرووپه بووه كوژراوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.