ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له ڕێگه‌ی سێ درۆنه‌وه هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مرێكا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
به‌وته‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان، دوو درۆن له ئاسمانه‌وه ته‌قێندراوه‌ته‌وه و یه‌كێكیان كه‌وتۆته خواره‌وه به‌ڵام، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه. جێگای ئاماژیه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتبووی: له‌و كاته‌وه شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل ده‌ستیپێكردووه ٣٨ جار له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و په‌هباده‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق و سووریه و ٥٤ سه‌رباز به سووكی بریندار بوون.