کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی وه‌حشیانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

هێرشی وه‌حشیانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان 2

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا چه‌ند شار و گوندی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ١٩ كه‌س كوژران و بریندار بوون.

به پێی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا بنكه‌كانی كاره‌با، گاز و ئاسایشی گشتیی له‌ قامیشلوو، كۆبانی، دێرك، ته‌ل ڕه‌فعه‌ت، ته‌ربه‌سپی و عاموودا به‌ چڕی بۆردوومان كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ ئاشكاره‌دا، چوار كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان به‌خت كردووه‌ و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.