ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه، فڕۆكه‌كانی ئەمریكا هێرشێكی به‌رینیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس له ده‌یره‌زوور و به‌هۆیه‌وه یه‌ك كه‌س كوژرا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بیه، ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشێكی په‌هبادی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای قودسه‌وه كرایه سه‌ر بنكه‌ی نیزامیانی ئەمریكا و له وڵامدا فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌چڕی بنكه و باره‌گاكانی سپای قودسیان له دیره‌زوور كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه یه‌ك كه‌س كوژرا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به وته‌ی ده‌زگای هه‌واڵنێری ئه‌لعه‌ره‌بیه پاش ئه‌و هێرشه هێزه‌كانی سپای قودس باره‌گاكانیان كۆكردۆته‌وه و هه‌ڵهاتوون.