له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری پیرانشار، هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سەر ماڵی چالاکوانێكی مافی مرۆڤ به ناوی “ڕەحیم خولەفایی” و به‌شێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، له كاتی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، ناوبراو له ماڵه‌وه نه‌بووه و نه‌یانتوانیوه دهستبسهری بكه‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه هێزە ئەمنییەکان داوایان لە بنەماڵەی نابراو کردووە، ئەگەر “ڕەحیم” گه‌ڕاوه‌وه بۆ ماڵ ئه‌بێ دەستبەجێ خۆی بەئیدارەی ئیتلاعات بناسێنێت. شایانی باسه كه “ڕەحیم خولەفایی” لەدایکبووی ساڵی ٦٣ هه‌تاوی، خێزانداره و چوار منداڵی هەیە و ماوەی دوو ساڵە کە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا چالاکە.