کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر بنەماڵەی کرێکارێکی شاری سنە

هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر بنەماڵەی کرێکارێکی شاری سنە 1

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، هاوڵاتیەکی شاری سنە بە ناوی “یەدێ سەمەدی” کە بەمەبەستی کرێکاری ماوەی ٧٠ ڕۆژە لە ڕێگای یاساییەوە زێدی خۆی بەجێ هێشتووە و لە شاری سلێمانی خەریکی کرێکاریە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بیانووی وەهمیەوە ڕۆژی هەینی ٢٠ی مانگی ڕەشەممە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو کرێکارە و بە وردی ماڵەکەیان پشکنیووە.

بەپێی زانیاریەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دوای پشکنینی ماڵی باوکی ئەو کرێکارە هێرشیان بردووەتە سەر ماڵ و دووکانی برای ئەو کرێکارە و ئەو دوو شوێنەیان بە وردی پشکینوە و لە ئەنجامی ئەو پشکنینانە کۆمەڵێک کەرەستەی تایبەتی “یەدێ سەمەدی”یان زەوت کردووە. جێگای ئاماژەیە ئەم گوشارانە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە ئەو کرێکارە ماوەی ٧٠ ڕۆژە لە نانەواخانەیەک و کومپانیایەکی شاری سلێمانی سەرقاڵی کرێکاریە.