شه‌وی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی گوندی میراوه‌ی سه‌رده‌شت و وێڕای لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی دوو مێرمنداڵ، ٤٠ ئه‌سپی كاسبكارانیان كوشت.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، چوونەتە نێو گوندی میراوە و دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵیان بە ناوەکانی “زەکەریا خزرزادە” و “سەدرەدین خالقییان” داوەتە بەر لێدان و سووكایەتییان پێ کردوون. هەروەها سەدرەدین و کەسێکی دیکەشیان، دەستبەسەر كردووە و ٤٠ ئه‌سپی كاسبكارانیان كۆشتووه.