ڕۆژی چوارشەممە 5ی جۆزەردان، هێزە نیزامیه‌كانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر كاسبكارانی نه‌وسوود و وێڕای لێدان و توندوتیژیی فیزیكی و سووكایه‌تی پێكردن، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیان داگرت.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان کردۆته سەر كاسبكاران و وێڕای دەستبەسەردا گرتنی سامانەکەیان، ڕژاونەته نێو ئەو شارە و پەلاماری خەڵکیان داوه و نەشیاوترین کردەوەیان دژی خەڵکی ئەو دەڤەرە ئه‌نجام داوه و خەڵکیش وەکوو بەرگری لە مافی ڕەوای خۆیان دژبه هێزه‌كانی ڕژیم وەستاونەوە.